ناتانیاهۆ: ٪٩٠ی بودجەی حەماس لە ئێرانەوە دێت



بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ٪٩٠ی بودجەی حەماس لە ئێرانەوە دێت، بەڵام ناتوانین بڵێین تاران بەشداری هێرشی حەوتی تشرینی یەکەمی کردووە کە حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد.

بنیامین ناتانیاهۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە دوای دیدارەکەی لەگەڵ نوێنەرانی بنەماڵەی بارمتەکان کە لە کەرتی غەززە بەڕێوەچووە، ڕوونیکردەوە کە ئێران حەماس پارەدار و بە ڕێکخستن دەکات.

هاوکات دانی بەوەشدانا کە ناتوانێت بڵێت، تاران دەستی هەبووە لە وردەکارییەکانی پلاندانان بۆ هێرشەکەی ٧ی تشرینی یەکەم.

بنیامین ناتانیاهۆ جەختی لەوە کردەوە، شەڕی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە درێژ و سەخت دەبێت، وتیشی،” ئێمەش ئامادەین بۆی، سوپا دوژمن لەسەر زەوی و لەژێر زەوی لەناو دەبات”.

بنیامین ناتانیاهۆ دوای دیدارەکەی لەگەڵ نوێنەرانی بنەماڵەی ئەو ٢٢٩ بارمتەیە، بەپێی دوایین لێدوانی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل، پشتڕاستی کردەوە کە “قۆناغی دووەمی شەڕەکە” دەستیپێکردووە و ئامانجەکە ڕوونە و بریتیە لە لەناوبردنی توانای سەربازی حەماس و سەرکردایەتییەکەی، گەڕاندنەوەی بارمتەکان بۆ زێدی خۆیان.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە شکستپێهێنانی حەماس “تەحەدایەکی بوونگەراییە” بۆ ئیسرائیل کە کاریگەری لەسەر تەواوی شارستانیەتی ڕۆژئاوا هەیە.

لە ٧ی تشرینی یەکەمدا سەدان چەکداری حەماس لە غەززەوە دزەیان کردە ناو ئیسرائیلەوە و لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨ەوە هێرشێکیان ئەنجامدا، زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ کەس لە ئیسرائیل کوژران کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی بوون.

کاربەدەستانی تەندروستی لە ناوچەی حەماس ڕایانگەیاند، لە سەرەتای بۆردومانەکەی ئیسرائیلەوە تا ئێستا حەوت هەزار و ٧٠٣ فەلەستینی کوژراون کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنین.

دوای دوو ڕۆژ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ غەززە گەڕایەوە
پێشت دوای دوو ڕۆژ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ غەززە گەڕایەوە
ئەمڕۆ لە 13 شار خۆپیشاندان دەکرێت
دواتر ئەمڕۆ لە 13 شار خۆپیشاندان دەکرێت
ەیوەندیدار