ئەمڕۆ لە 13 شار خۆپیشاندان دەکرێت



سەرباری داواکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام، بەڵام بایکۆت لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین لەگەڵ کۆیەی سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامە، ئەمڕۆش لە 13 شار خۆپیشاندان دەکرێت.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی مامۆستایانی ناڕازی، بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی بەیانی، لە سلێمانی، هەڵەبجە، ڕانیە، کەلار، چەمچەماڵ، کفری، شارەزوور، سەیدسادق، دەربەندیخان، قەڵادزێ، دوکان، پێنجوێن و کۆیەی سنووری پارێزگای هەولێر خۆپیشاندان بکرێت.

خۆپیشاندانەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزاییە لە دژی دواکەوتنی مووچە و پێداگرییەکانی وەزارەتی پەروەردە لەسەر دەستپێکردنەوەی دەوام.

لە کاتێکدا بەرەو دەستپێکی مانگی 11 دەچین، هێشتا فەرمانبەران مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەرپرسیارێتی دواکەوتنی مووچە دەخاتە ئەستۆی بەغدا.

ناتانیاهۆ: ٪٩٠ی بودجەی حەماس لە ئێرانەوە دێت
پێشت ناتانیاهۆ: ٪٩٠ی بودجەی حەماس لە ئێرانەوە دێت
مانگ گیرانەکەی ئەمشەو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟
دواتر مانگ گیرانەکەی ئەمشەو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟
ەیوەندیدار