“جگە لە پارەدانی ئەلکترۆنی هیچ ڕێگەیەکی ترمان نییە”



پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕایگەیاند، سیستمی بانکی دیجیتاڵی سەقامگیری دراو و پارێزگاری زیاتر دەهێنێتە ئاراوە.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی، لەمیانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی کردنەوەی یەکەم بانکی دیجیتاڵی عێراق رایگەیاند، ئێمە لەبواری دیجیتاڵی دراودا زۆر دواکەوتووین، بەڵام هەنگاوەکانمان خێرا دەکەین و دەمانەوێت لە ئایندەیەکی نزیکدا، سیستمی پارەدانی ئەلکترۆنی لەڕێگەی کارتی بانکییەوە سەرجەم عێراق بگرێتەوە و هاووڵاتیان لەبری کاش کارت بەکاربهێنن.

ئاماژەی بەوەشدا، “ئەگەر جاران گەورە بچوکی خواردبێت ئێستا بچوک گەورە دەخوات”، ئەم سیستمە دڵنیایی زیاتر دەستەبەر دەکات بۆ پارێزراوی دراو و هاوکات بەهای دراو جێگیر دەکات، وتیشی،ئەوەی چەندین ساڵە وڵاتانی ڕۆژئاوا پەیڕەوی دەکەن وا ئێمەش دەمانەویت بە هەنگاوە خێراکانمان بگەینەوە بەو سیستمە.

عەلی عەلاق وتیشی، بە سیستمی دیجیتاڵی پرۆسەی حەواڵە زۆر ئاسانترە  و پارێزراوتر دەبێت، ئەم پرۆژەیە هەنگاوی نوێ لە کەرتی بانکیدا دروست دەکات، دڵنیاشتان دەکەمەوە هیچ ڕێگەیەکمان لەبەردەمدا نییە جگە لە چوون بەرەو دراوی ئەلکترۆنی و سیستمی بانکی دیجیتاڵی.

ئەمڕۆ لەشاری بەغدا مەراسیمی کردنەوەی یەکەم بانکی دیجیتاڵی پارەدانی ئەلکترۆنی کرایەوە و زۆرێک لە بەرپرسی حکومی و حزبی لەئاستی باڵادا بەشداربوون و پاڵپشتییان بۆ پرۆژەکە دووپاتکردەوە.

كات و شوێنی خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەران دیاریكرا
پێشت كات و شوێنی خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەران دیاریكرا
به‌رهه‌م ساڵح لە پەكینی پایتەختی چین بەشداری کۆڕبەند دەکات
دواتر به‌رهه‌م ساڵح لە پەكینی پایتەختی چین بەشداری کۆڕبەند دەکات
ەیوەندیدار