به‌رهه‌م ساڵح لە پەكینی پایتەختی چین بەشداری کۆڕبەند دەکات



بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق لە پەكینی پایتەختی چین بەشداریكردووە لە كۆڕبەندی دیالۆگی شارتانی جیهان و كە ژمارەیەك كەسایەتی جیهانی بەشدارییان تێداكردووەو بەرهەم ساڵح بە وتار و پانێڵ بەشداربووە.
له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ وتاری سه‌ره‌كی و پانێل به‌شداربو له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و بیرمه‌ندی چین و جیهان، له‌وانه‌ رۆمانۆ پرۆدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی ئیتاڵیا، ئیڤیس لیترمی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی به‌لجیكا، ئه‌یرینا بۆكۆڤا به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی یۆنسكۆ.

بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق و جێگری پێشووی سكرتێری گشتی یەكێتی ، لە پێش كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیەوە هەرێمی كوردستانی جێهێشتووە و هەفتەی پێشووی لە نیویۆرك لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سكرتێری گستی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووەو ئەمڕۆش لە وڵاتی چین بەشداربووە لە كۆڕبەندی دیالۆگی شارستانی جیهان.

“جگە لە پارەدانی ئەلکترۆنی هیچ ڕێگەیەکی ترمان نییە”
پێشت “جگە لە پارەدانی ئەلکترۆنی هیچ ڕێگەیەکی ترمان نییە”
خەڵك؛ زانیاری لەسەر دابەشكردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی بڵاودەكاتەوە
دواتر خەڵك؛ زانیاری لەسەر دابەشكردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار