ئەمریكا هێرشی سەربازی دەستپێکرد



وەزیری بەرگریی ئەمریكا ڕایگەیاند، لە وەڵامی هێرشی گروپە چەكدارەكان بۆ سەر ھێز و بنکە سەربازی و باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانیان لە عێراق و سوریا، دوو بنكەی گروپە چەكدارەكانیان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردومانكردووە.

لەو بارەیەوە لوئەید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریكا ڕایگەیاند، لە وەڵامی هێرشی گروپە چەكدارەكان بۆسەر ھێزەكانیان لە عێراق و سوریا، شەوی ڕابردوو هێزەكانیان گروپە چەكدارەكانیان لەڕۆژهەڵاتی سوریا كردووەتە ئامانج.

دەشڵێت، “وەڵاممان بۆ هەموو ئەو هێرشانە دەبێت و ئامانجمان بەرگرتنە لە پەرەسەندنی ناكۆییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین”

سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆسەر غەززە ڕاگەیاند
پێشت سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆسەر غەززە ڕاگەیاند
بانکێکی نوێ بەشداری لە پرۆژەی ھەژماری من دەکات
دواتر بانکێکی نوێ بەشداری لە پرۆژەی ھەژماری من دەکات
ەیوەندیدار