“دەستێکی دەرەکی لەپشت گرژییەکانی مەخمورەوەن”



ساڵح فەتاح زراری، فەرماندەی لیوای 18ی پیادەی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، دوای سێ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ پێنجشەممە گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی لە پێکدادانەکەی ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ سوپای عێراق گیانیان لەدەستدا بەرزبوویەوە بۆ 3 کەس.

دواتر تەرمی ساڵح زراری بەرەو گوندی زەرگەزەوی گواسترایەوە و لە مەڕاسیمێکی سەربازی و کۆمەڵایەتیدا بە بەشداری سەدان کەس بەخاکسپێردرا.

دوو کوژراوەکەی تری پێشمەرگە بریتین لە عەقید قەهار، جەوهەر قەهار و هاوڕێ جەوهەر ڕەحمان کە هەردووکیان لە ڕۆژی پێکدادانەکەدا گیانیان لەدەستدا.

سوپاسالاری پێشمەرگە ڕایگەیاند، دەستێکی دەرەکی لەپشت گرژییەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لە چیای قەرەچووخ هەبووە.

ئەمرۆ پێنجشەممە 26-10-2023 فەریق عیسا عوزێر، سوپاسالاری پێشمەرگە لە پەراوێزی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ساڵح زراری، فەرماندەی لیوای 18ی پیادەی پێشمەرگە، کە یەکێک بوو لە بریندارەکانی ئەو شەڕەی رۆژی 22ی ئەم مانگە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق روویدا و بەیانیی ئەمڕۆ شەهید بوو، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هێشتا دۆخی چیای قەرەچووخ و دەوروبەر ئاسایی نەبووەتەوە، “بەڵام چاوەڕێ دەکەین بە زووترین کات بگاتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.”

عیسا عوزێر ئاماژەی بەوە کرد، “بەهۆی شەڕەکەوە 17 پێشمەرگە بریندار بوون، کە ئێستا دووانیان لە نەخۆشخانەن هەروەها دوو پێشمەرگەش شەهید بوون، سوپای عێراقیش دوو شەهید و هەشت برینداریان هەبووە.”

عیسا عوزێر، هۆکاری دروستبوونی گرژییەکان بە پلەی یەک نەبوونی هاوئاهەنگی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی بووە، “هەروەها پەلەکردن لە گرتنی ئەم خاڵانە دەستێکی دەرەکیی تێدابووە، ئێستا سەرقاڵی ئەوەین کێشەکان چارەسەر بکەین.”

سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەکى باڵاى لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەى قەزاى مەخموور پێکبهێنرێت، فەریق عیسا عوزێر وتی، کاری لیژنەکە کۆتاییهاتووە و چاوەڕێی ئەنجامەکەی دەکەن. باسی لەوەش کرد، لە وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە هیچ کەسێک لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ساڵح زراری ئامادە نەبووە و ئاگاداری پرسەکە نین.

22ی تشرینى یەکەمى 2023، پێکدادانى نێوان سوپاى عێراق و هێزەکانى پێشمەرگە لە نزیک کەمپى ئاوارەکانى مەخموور لە بناری چیای قەرەچووخ، لەسەر سێ خاڵى سەربازی روویدا، کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتى کەمپەکە.

پارتی کۆبووەوە و لەسەر مووچە قسەی هەیە
پێشت پارتی کۆبووەوە و لەسەر مووچە قسەی هەیە
نوێترین ئاماری قوربانیانی فەڵەستین بڵاوکرایەوە
دواتر نوێترین ئاماری قوربانیانی فەڵەستین بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار