نوێترین ئاماری قوربانیانی فەڵەستین بڵاوکرایەوە



شەڕی ئیسرائیل لە دژی فەلەستینییەکان لە غەززە پێی نایە بیستەمین ڕۆژی خۆیەوە و دوایین پێشهاتەکانیش بەرزبوونەوەی ئاماری قوربانیان نیسان دەدات.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە، ژمارەی کوژراو و بێسەروشوێنە فەلەستینییەکان لە غەززە هەشت هەزار کەسی تێپەڕاندووە و ژمارەی گیانلەدەستدان تا ئێستا زیاتر لە شەش هەزار و 546 کەسە و زیاتر لە هەزار و 900 کەسیش بێسەروشوێنن.

لەسەدا ٦٥ی ئەو فەلەستینیانەی لەم هەفتەیەدا کوژراون، لە باشووری غەززە بوون، ئەو ناوچەیەی ئیسرائیل زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی فەلەستینی لەژێر هەڕەشەی بۆردوماندا ناچار کردووە پەنایان ببات.

ئەمریکا نەیتوانی ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشدا پەسەند بکات کە داوای ئاگربەستی مرۆیی لە شەڕەکەدا بکات و ڕووسیاش ڕایگەیاند کە ڕەشنووسی بڕیارنامەکەی ئەمریکا یەکسانە بە ئەرکێک بۆ ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی کەرتی غەززە.

ڕەشنووسی بڕیارنامەی ڕووسیا کە داوای ئاگربەستی دەستبەجێی دەکرد، شکستی هێنا، بە ڤیتۆی ئەمریکا.

ئەمریکا هەوڵدەدات چەکی زیاتر بۆ ئیسرائیل بنێرێت.

خێزانە فەلەستینییەکان دەستیان کردووە بە جیاکردنەوەی ئەندامەکانیان بە ملوانکەی تایبەت بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بن لە ناسینەوەی ناسنامەی ئازیزانیان کاتێک مردنیان نزیک دەبێتەوە.

“دەستێکی دەرەکی لەپشت گرژییەکانی مەخمورەوەن”
پێشت “دەستێکی دەرەکی لەپشت گرژییەکانی مەخمورەوەن”
ئەمریکا لە شەڕی ئیسرائیلدا هۆشداری دەداتە عێراق
دواتر ئەمریکا لە شەڕی ئیسرائیلدا هۆشداری دەداتە عێراق
ەیوەندیدار