قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و بەریتانیا کۆبووەوە



قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە، “لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا بەوەکالەت تاوتوێی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدامان کرد”.

راشیگەیاند، “ھاوڕابووین لەسەر چڕکردنەوەی گفتوگۆکان بە مەبەستی ھەرچی زووتر چارەسەرکردنی کێشەکان، بە تایبەتیش چارەسەرکردنی خێرای کۆسپەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجە. ھەروەھا جەختمان کردەوە چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی ھەرێم یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد”.

بریندارێکی رووداوەکەی عەربەت گیانی لەدەستدا
پێشت بریندارێکی رووداوەکەی عەربەت گیانی لەدەستدا
ئەمریكا شكستهێنانی بۆ ئازادكردنی بارمتەكان لە فەلەستین ڕاگەیاند
دواتر ئەمریكا شكستهێنانی بۆ ئازادكردنی بارمتەكان لە فەلەستین ڕاگەیاند
ەیوەندیدار