ئەمریكا شكستهێنانی بۆ ئازادكردنی بارمتەكان لە فەلەستین ڕاگەیاند



وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) دان بە شکستی دزەکردنی هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا دەنێت بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە.

دۆگلاس ماکگریگۆر، ڕاوێژکاری پێشووی پنتاگۆن ئاشکرای کردووە، یەكەیەك لە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە تەسفیە کراون، کە هەوڵیانداوە بۆ دۆزینەوە شوێنی بارمتەکان.

سەرچاوە میدیاییە ئەمریکییەکان لە زاری مەکگریگۆرەوە دەڵێن: “لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا یان زیاتر، بەشێک لە هێزە تایبەتەکانی (ئەمریکا) و ئیسرائیل چوونە کەرتی غەززە بۆ شوێن پێ‌ هەڵگرتن و دیاریکردنی ڕێگاکانی ئەگەری ڕزگارکردنی بارمتەکان، بەڵام تەقەیان لێکراوە و لەناوبراون”.

وتوشیەتی، “هێزی سەربازی ئەمریکا لە مێژووی هاوچەرخی خۆیدا گەیشتۆتە (لاوازترین خاڵ) و هەر بۆیەش وڵاتەکە ئامادە نییە زیاتر تێوەبگلێت لە ململانێیەکی بەرفراواندا”.

ماوەی 19 ڕۆژە شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسررائیل دەستی پێ كردووە و بەهۆیەوە نزیكەی 15 هەزار كەس لە هەردوولا كوژراون و زیاتر لە 20 هەزار كەس بریندارن و بە هەزاران هاووڵاتی بێ‌ سەروشوێنن، كە بەشێكی زۆریان منداڵن و كەرتی غەززە-ش ژیان تیایدا پەكی كەوتووە و بە بۆردومانی ئیسرائیل وێران كراوە.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و بەریتانیا کۆبووەوە
پێشت قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و بەریتانیا کۆبووەوە
ئیسرائیل گوێ لە ئەمریکا دەگرێت و هێرشی زەمینی دوا دەخات
دواتر ئیسرائیل گوێ لە ئەمریکا دەگرێت و هێرشی زەمینی دوا دەخات
ەیوەندیدار