بریندارێکی رووداوەکەی عەربەت گیانی لەدەستدا



سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە( خەڵک )ی ڕاگەیاند ، کەمێک لەمەوبەر یەکێک لە بریندارانی ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکەی ڕێگای عەربەت گیانی لەدەستدا،

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ لە شوێنی كەوتنەوەی ئاگرەكە بۆ میدیاكان، كە پەیامنێری (خەڵك) ئامادەی بوو ڕایگەیاند، تا ئێستا بەشێكی زۆری ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كراوە، و بەداخەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی تر بەسەختی سوتاون و بریندارن،

تا ئەم ساتە ئاگری کارگەی قیرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و کەمێک لەمەوبەر یەکێک لە بریندارانی ئەو ئاگرە لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی سلێمانی بەهۆی سەختی برینەکەیی و ڕێژەی سوتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستدا، تا ئێستا ژمارەی گیان لەدەستدان بووە بە دوو کەس،

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نزیکەی کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەک، لەسەر رێگەی عەرەبەت – سلێمانی، ئاگر لە کارگەیی قیری زینۆن کەوتەوە و تا ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی و لایەنی پەیوەندیدار نەیانتوانیووە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

سەندیکای پارێزەران: ماندوبوونی پارێزەرایەتی بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان دیاریکراوە
پێشت سەندیکای پارێزەران: ماندوبوونی پارێزەرایەتی بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان دیاریکراوە
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و بەریتانیا کۆبووەوە
دواتر قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و بەریتانیا کۆبووەوە
ەیوەندیدار