ئیسرائیل گوێ لە ئەمریکا دەگرێت و هێرشی زەمینی دوا دەخات



ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕۆژی چوارشەممە بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی لە کاربەدەستانی ئەمریکی و ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دواخستنی هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە بۆ ئەوەی واشنتۆن بتوانێت بە خێرایی سیستەمی بەرگری مووشەکی بۆ ناوچەکە بنێرێت.

لە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکەدا هاتووە، ئیسرائیل ئەو هەوڵانەش لەبەرچاو دەگرێت کە دەدرێن بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکی سڤیل لە غەززە، ئەمە جگە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بە ئامانجی ئازادکردنی ئەو بارمتانەی کە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەر کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڕەشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا مایەی نیگەرانییەکی گەورەیە.

سوپای ئەمەریکا و بەرپرسانی دیکە پێیان وایە کە هێزەکانیان دەکرێتە ئامانجی گرووپە چەکدارەکان لە کاتی دەستپێکردنی لەشکرکێشی بۆ سەر خاکەکانی فەلەستین کە لەلایەن حەماسەوە بەڕێوەدەبرێت.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، ئەمریکا پەلە دەکات لە جێگیرکردنی نزیکەی 10 سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ناوچەکەدا.

ڕۆیتەرز ڕۆژی دووشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە واشنتۆن ئامۆژگاری ئیسرائیلی کردووە کە خۆی لە هەر هێرشێکی زەمینی بۆ سەر کەرتی غەززە بەدوور بگرێت، لە هەمان کاتدا هەوڵی ئازادکردنی بارمتەی زیاتر دەدات و خۆی بۆ ئەگەری فراوانبوونی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادە دەکات.

ماوەی چەند ڕۆژێکە سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ لەشکرکێشییەکی زەمینی لە غەززە ئامادە دەکات، دوای ئەوەی فڕۆکەکانی قورسترین هێرشیان بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە جارێک داوایان لە دانیشتوانی باکووری غەززە کردووە کە ناوچەکە بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی پارێزراوبن، بەڵام هاووڵاتیان ئەوە ڕەتدەکەنەوە.

ئەمریكا شكستهێنانی بۆ ئازادكردنی بارمتەكان لە فەلەستین ڕاگەیاند
پێشت ئەمریكا شكستهێنانی بۆ ئازادكردنی بارمتەكان لە فەلەستین ڕاگەیاند
بانكی ڕافیدەین بۆ كردنەوەی هەژماری بانكی بڕیاریدا
دواتر بانكی ڕافیدەین بۆ كردنەوەی هەژماری بانكی بڕیاریدا
ەیوەندیدار