“ژمارەی قوربانییانی غەززە گەیشتە نزیکەی 24 هەزار کەس”



بە پێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە، لە دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە تا ئەمڕۆ نزیکەی 24 هەزار کەس بوونەتە قوربانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی لە دوای هێرشەکەی 7ی ئەم مانگەوە لە غەززە کوژراون گەیشتە شەش هەزار و 546 کەس کە دوو هەزار و 704یان منداڵن و هەزار و 584یشیان ژنن.

ئەوەشی خستەڕوو کە ژمارەی بریندارەکانیش بۆ 17 هەزار و 439 کەس بەرز بووەوە.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاند کە سیستمی تەندروستی کەرتی غەززە پەکی کەوتووە.

بۆردوومانی فرۆکەکانی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی حەلەبیان لە کارخست
پێشت بۆردوومانی فرۆکەکانی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی حەلەبیان لە کارخست
نزیکەی ٢٢ هەزار خێزان فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونیان پڕ کردووەتەوە
دواتر نزیکەی ٢٢ هەزار خێزان فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونیان پڕ کردووەتەوە
ەیوەندیدار