نزیکەی ٢٢ هەزار خێزان فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونیان پڕ کردووەتەوە



وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە‌و نیشتەجێکردنی ھەرێم ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو خێزانانەی فۆڕمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبونیان پڕکردوەته‌وه‌، نزیک بووەتەوە لە ٢٢ ھەزار خێزان.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی ھەرێم، ڕایگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تا ئێستا ٢١ ھەزار و ٧٩١ خێزان فۆڕمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبونیان پڕکردوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبون تا ڕۆژی ١ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ بە ڕێگەی ئۆنلاین بەردەوامدەبێت، هەر خێزانێكیش بەناردنی داواکاریەکەی لە ڕێگەی هەژماری تایبەت بەخۆی بەردەوام تا بەردەست بوونی سیستمی ناوبراو دەسەڵاتی پیاداچوونەوەی زانیاریەکانی هەیە، هەر لە ڕێی ئەو هەژمارەشەوە توانای وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی هەیە”.

 

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەم دەرامەتەکان

دەکرێت لەم لینکانەوە داواکاریەکانتان پێشکەش بکە

https://kamdaramet.com/

https://residential.emocah.com/

لەبەر هۆکاری سەلامەتی و هۆکاری زۆری لۆد سیستمی سەرەکی گواستراوەتەوە بۆ ئەم لینکە:

https://kamdaramet.com/

“ژمارەی قوربانییانی غەززە گەیشتە نزیکەی 24 هەزار کەس”
پێشت “ژمارەی قوربانییانی غەززە گەیشتە نزیکەی 24 هەزار کەس”
پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی دەستپێ دەکاتەوە
دواتر پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی دەستپێ دەکاتەوە
ەیوەندیدار