ناوی کاندیداکانی ماستەر و دکتۆرا بۆ دەرەوەی وڵات بڵاوکرایەوە



وەزارەتی ناوخۆ ناوی ئەو کارمەندانەی بڵاوکردەوە کە داواکارییان بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەی وڵات قبوڵ کراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ناوی كاندیدانی ده‌رچوو بۆ خوێندنی باڵا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ فه‌رمانبه‌ر و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بڵاوکردەوە.

ڕوونیشیکردەوە دوای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ گشت پێشكه‌شكارانی خوێندنی باڵا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و خاڵی به‌ده‌ستهاتوو به‌ پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و پاش كێبڕكێیه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ كاندیداکان دەرچوون کە ژمارەیان بۆ ماستەر 22 و بۆ دکتۆراش نۆ کەسە.

ناوی ده‌رچووانی خوێندنی دكتۆرا.

https://drive.google.com/file/d/16auZrODOWPCvnFwy24xwrsRuJ28oGDqE/view?fbclid=IwAR0OLsDPuRa0OF1Of-VOg0mKGSkxBBZhIED54JnWbhiQsFPfofkIXOE7HWs

ناوی ده‌رچووانی خوێندنی ماسته‌ر.

https://drive.google.com/file/d/1AMjXn1CbKI07TUDqolWQN72Ys8cqCjw0/view?fbclid=IwAR37TDtA4ysuQ5smBpdqLIV30U390DIns_x3NY-3MJ6PiXuKyc42QbTSE2Y

هه‌روه‌ها بۆ زانینی ته‌واوی خاڵبه‌ندیی پێشكه‌شكاران (ده‌رچوو و ده‌رنه‌چوو) سه‌یری ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن .

لیستی پێشكه‌شكارانی خوێندنی ماسته‌ر .

https://drive.google.com/file/d/13lo8VkvKiBmXChunyDRA3I0CDJ-NOPqz/view?fbclid=IwAR0HqvwBSNtp4MGVejKxIseA_6AG2nEy9Q4hNAKBnsYD7fZRpGLuyrFTA-8

لیستی پێشكه‌شكارانی خوێندنی دكتۆرا .

https://drive.google.com/file/d/1Kg2xAKrdDYeFgSQ5WiTuD-vEplVyhqii/view?fbclid=IwAR3AxZmajRFcz0bTSsiy4G4-58ZEyZK-ndNLHhEDm0ZVBE4U4kTPuAFo-7s

وەزارەتی ناوخۆ ڕاشیگەیاند، هه‌ر پێشكه‌شكارێك گله‌یی و گازانده‌ی هه‌یه‌ ده‌توانێت تانه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت به‌ به‌شی دیراسات له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ زووترین كات و ڕۆژی دووشه‌مه‌ ڕێكه‌وتی (30/10/2023 ) دوا كاته‌ بۆ وه‌رگرتنی تانه‌كان.

پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی دەستپێ دەکاتەوە
پێشت پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی دەستپێ دەکاتەوە
بۆ کرێی ماندووبوونی پارێزەران فەتوا درا
دواتر بۆ کرێی ماندووبوونی پارێزەران فەتوا درا
ەیوەندیدار