پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی دەستپێ دەکاتەوە



ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ١٠ی ٢٠٢٣ ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لەکۆبوونەوەی ئاسیی هەفتانەیدا کە پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەیە ڕایگەیاندم لەڕوانگەی خەمخۆری بۆ ئایندەی ٢٣ هەزار خوێندکاری زانکۆی سلێمانی و هەڵپەساردنی ساڵی ساڵی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) سەرجەم خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە کە هەفتەی داهاتوو پرۆسەی خوێندن دەستپێ دەکاتەوە.

هاوکات، فەرمانگەی کاروباری خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی داوا لە خوێندکاران دەکات بەپێی خشتەی وانەی کۆلێجەکانیان کە بەم نزیکانە لەلایەن کۆلێجەکانیانەە بڵاو دەکرێتەوە سەردانی کۆلێجەکانیان بکەن

داوای لەخوێندکارانی دەرەوەی شاریش کردووە بەپێی خشتەی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان کە بەم نزیکانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان بڵاودەکرێتەوە سەردانی بەشەناوخۆییەکان بکەن.

نزیکەی ٢٢ هەزار خێزان فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونیان پڕ کردووەتەوە
پێشت نزیکەی ٢٢ هەزار خێزان فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونیان پڕ کردووەتەوە
ناوی کاندیداکانی ماستەر و دکتۆرا بۆ دەرەوەی وڵات بڵاوکرایەوە
دواتر ناوی کاندیداکانی ماستەر و دکتۆرا بۆ دەرەوەی وڵات بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار