میسر: هێزمان هەیە و بۆبەرگری لەخۆمان بەکاری دەهێنین



عەبدول فەتاح سیسی سەرۆکی میسر ڕایگەیاند، وڵاتەکەی خاوەنی هێزە و بۆ بەرگری کردن لەخۆیان ئەو هێزانە زیرەکانە و هۆشمەندانە بەکار دەهێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، میسر خاوەنی هێزە، بەڵام بە شێوەیەکی ژیرانە ئەوهێزانە بەکار دەهێنێت و ناکەوێتە ژێر فشار و سۆزەوە و بڕیاری نادروست نادات.

سیسی جەختی لەوەشکردەوە، ئاسایشی وڵات و پاراستنی بەهۆی هێزەچەکدارەکانەوەیە کە چاودێری و پاراستنی ئاسایشی وڵات ئەرکێکی گرنگ و سەرەکی هێزەچەکدارەکانە بەرگری لێبکەن لەپێناو بەرژەوەندییەکانی میسردا، وتیشی “میسر هەرگیز سنوور و ئامانجەکانی نابەزێنیت و پارێزگاری لە کاخکی وڵاتەکەشی دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای میسر بەشێک لە هێزە سەربازییەکان و کەرەستە جەنگییەکانی نمایش کرد و “پشکنینی حاڵەتی جەنگ”ی ڕاگەیاند، کە بریتییە لە نیشاندانی ئەوپەڕی توانا سەربازییەکان و دڵنیابوون لەوەی ئامادەی بەکارهێنانن لەپێناو هەر مەبەستێکدا کە داوا بکرێت و دوای تەواوبوونی “پشکنینی حاڵەتی جەنگ” هێزە بەشداربووەکان ئامادەی هەرجەنگێک دەبن بەوپەڕی هێزیانەوە.

ئاگری کارگەی قیرەکەی سلێمانی کۆنترۆڵ نەکراوە
پێشت ئاگری کارگەی قیرەکەی سلێمانی کۆنترۆڵ نەکراوە
ئەردۆغان: حەماس تیرۆریست نییە و سەردانەکەشم بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە
دواتر ئەردۆغان: حەماس تیرۆریست نییە و سەردانەکەشم بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە
ەیوەندیدار