ئاگری کارگەی قیرەکەی سلێمانی کۆنترۆڵ نەکراوە



ئاگر لە کارگەیەکی قیر لەسەر رێگەی عەربەت – سلێمانی کەتووەتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن، تا ئێستا نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نزیکەی کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەک، لەسەر رێگەی عەرەبەت – سلێمانی، ئاگر لە کارگەیی قیری زینۆن کەوتەوە و تا ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی و لایەنی پەیوەندیدار نەیانتوانیووە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی، بۆ (خەڵک) ڕاگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەوە هاووڵاتییەک گیانی لە دەستداوە کە شۆفێری یەکێک لە تەنکەرەکان بووە، سێ کارمەندی دیکەی ناو کارگەکەش بریندارن و دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و ئێستا لە نەخۆشخانەی سووتاوی سلێمانی لە ژێر چاودێری پزیشکدان.

تیمەکانی بەرگری شارستانی هۆشدارییان بە هاووڵاتیان داوە نزیک نەبنەوە لە شوێنی ئاگرەکە، چونکە بەردەوام لە تەشەنەسەندایە و ترسی گڕ گرتنی بەشێکی دیکەی کۆگاکە و کارگەکانی چواردەوری هەیە.

کارگەی قیری زینۆن تایبەتە بە بەرهەمهێنانی قیر و ٣٠٠ هەزار تۆن قیری ڕەش-ی تێدابووە، دەکەوێتە سەر رێگەی عەربەت – سلێمانی.

 

بۆ کرێی ماندووبوونی پارێزەران فەتوا درا
پێشت بۆ کرێی ماندووبوونی پارێزەران فەتوا درا
میسر: هێزمان هەیە و بۆبەرگری لەخۆمان بەکاری دەهێنین
دواتر میسر: هێزمان هەیە و بۆبەرگری لەخۆمان بەکاری دەهێنین
ەیوەندیدار