تای خوێنبەربوون سەریهەڵدایەوە و 4 حاڵەتی مردن تۆماركرا



نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لە دیالە، ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند، حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوون بۆ 18 کەس بەرزبووەتەوە، لەنێویاندا 4 حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیبتیسام محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لە دیالە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاندووە، ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە دیالە بۆ ١٨ حاڵەت بەرزبووەتەوە، لەنێویاندا ٤ حاڵەتی مردن تۆماركراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەفتەیە دوو حاڵەتی دیكەی تووشبوون تۆمارکراوە، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەیان لەژێر چارەسەردایە و بارودۆخی جێگیرە.

ئاشكراشی كردووە، تووشبوونەکان لە دیالە کەمترینن بە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە و سەرەڕای ئەوەش ئێمە 4 ڕێكار دەگرینەبەر لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەر حاڵەتێکی تووشبوون، کە دیارترینیان سەپاندنی قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی ئاژەڵ و مەڕەکانە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە دەوروبەری تووشبوونەکەدا بە درێژایی 15 کم وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی، لەگەڵ ڕشاندنی شوێنی ئاژەڵەكان و وەرگرتنی نمونە لە خێزانی تووشبووەکە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی هیچ حاڵەتێكی دیكە بوونی هەیە یان نا.

جەختیشی كردۆتەوە، “زیاتر لە ٢٠ سەنتەری ڤێتێرنەری لە دیالە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ هەر زانیارییەک دەکەن سەبارەت بە تای خوێنبەربوون، هەروەها پەیوەندی ڕۆژانە هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری بە مەبەستی بڕیاردانی خێرا.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و نیشانە قورسەكانی هەندێکجار دەبێتە هۆی مردن.

توركیا زیانی زیاتر لە ملیارێك دۆلار لە نەوت و كارەبای ڕۆژئاوا دەدات
پێشت توركیا زیانی زیاتر لە ملیارێك دۆلار لە نەوت و كارەبای ڕۆژئاوا دەدات
عێراق مووچەی خانەنشینان و دەرماڵەی فەرمانبەرانی زیاد کرد
دواتر عێراق مووچەی خانەنشینان و دەرماڵەی فەرمانبەرانی زیاد کرد
ەیوەندیدار