توركیا زیانی زیاتر لە ملیارێك دۆلار لە نەوت و كارەبای ڕۆژئاوا دەدات



بۆردومانەكانی توركیاوە بۆ سەر كەرتی نەوت و غاز و وێستگەكانی كارەبا لە ڕۆژئاوای كوردستان، ژێرخانی ئابووری پەكخستووە و بەهۆیەوە زیانی زیاتر لە ملیارێك دۆلاری لەو ناوچانەی كوردستان داوە.

ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کێڵگە نەوتییەکانی رمێلان لە رۆژئاوای کوردستان بۆ (نۆرس پرێس) ڕایگەیاند، بەهای زیانەکانی ژێرخانی ئابووری، بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوا، یەک ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت.

ڕاشیگەیاندووە، کۆی گشتی سەرجەم زیانەکان، بەپێی نرخە نێودەوڵەتییەکان، نرخی نەوت و غاز، وێستگەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە، تێچووی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی و ئەو زیانانەی لە ئەنجامی وەستانی بەرهەمهێنانەوە دروست دەبن، بەهای زیانەکانی بە زیاتر لە یەک ملیار و 270 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت.

سەرەتای ئەم مانگە درۆنەکانی تورکیا دامەزراوەکانی نەوت و کارەبا و ئاویان لە ڕۆژئاوا بۆردوومان کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا، بۆردوومانەکان لە لایەن تورکیاوە بوونە هۆی شەهیدبوونی دەیان هاووڵاتی سڤیل و ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش، هەروەها ژێرخانی ئابووری ڕۆژئاوایان ئیفلیج کرد و دانیشتوانەکەیان ناچارکرد ناوچەکە بەجێبهێڵن.

 

ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا
پێشت ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا
تای خوێنبەربوون سەریهەڵدایەوە و 4 حاڵەتی مردن تۆماركرا
دواتر تای خوێنبەربوون سەریهەڵدایەوە و 4 حاڵەتی مردن تۆماركرا
ەیوەندیدار