عێراق مووچەی خانەنشینان و دەرماڵەی فەرمانبەرانی زیاد کرد



ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر زیادکردنی بڕی سەد هەزار دینار بۆ سەر مووچەی ئەو خانەنشینانەی کە مووچەکانیان لە یەک ملیۆن دینار کەمترە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە، بەفەرمانی سەرۆکوەزیران بڕیاردراوە کە مووچەی خانەنشینان 100 هەزار زیادبکرێت و ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان لە ملیۆنێک دینار کەمترە.

لەلایەکی ترەوە هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی دەرماڵەی یەکجارەکی بە ڕێژەی 50% بەو فەرمانبەرانەی کە پلەکانیان هەشتەم و نۆیەم و دەیەمە کە جگە لە دەرماڵەی بڕوانامە و پیشەیی هیچ دەرماڵەیەک وەرناگرن.

ئەم بڕیارانەی حکومەتی عێراق لەکاتێکدایە کە مووچەی مانگی ١٠ دابەشکراوە، و بڕیارە لە مانگەکانی ئایندەدا ئەم بڕیارانە بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

تای خوێنبەربوون سەریهەڵدایەوە و 4 حاڵەتی مردن تۆماركرا
پێشت تای خوێنبەربوون سەریهەڵدایەوە و 4 حاڵەتی مردن تۆماركرا
“پەروەردە کاری لەپێشینەی ئێمەیە”
دواتر “پەروەردە کاری لەپێشینەی ئێمەیە”
ەیوەندیدار