300 هەلی خوێندن لە وڵاتێکی ئەوروپا ڕاگەیەندرا



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق 300 هەلی خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرای لە سلۆڤاکیا ڕاگەیاند.

لە نووسراوێکدا کە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ئاڕاستەی سەرۆکایەتییەکان و سەرجەم زانکۆکانی کردووە، ئەوەی خستووەتەڕوو کە سلۆڤاکیا 300 هەلی خوێندنی بۆ بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرای بۆ عێراق تەرخانکردووە.

ڕوونیشیکردەوە، هەلی خوێندنەکە سەرجەم بەشەکان جگە لە زمان دەگرێتەوە و ڕۆژی 31ی ئەم مانگەش دوا کاتە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.

ئەو کەسانەی خوازیاری خوێندنن لە سلۆڤاکیا دەتوانن لە ڕێی ماڵپەڕی  www.scholarships.sk  زانیاری زیاتر وەربگرن و لە ڕێی ئەم ماڵپەڕەی فەرمانگەی نێردە و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکانیشەوە داوا پێشکەش بکەن scrdgate.scrdiraq.gov.iq .

پەیوەندی بەرهەمی ناوخۆیی بە بازاڕی هاوتەریبەوە چییە؟
پێشت پەیوەندی بەرهەمی ناوخۆیی بە بازاڕی هاوتەریبەوە چییە؟
قائیمقامیه‌تی سلێمانی فڕنێکی سه‌مون داده‌خات
دواتر قائیمقامیه‌تی سلێمانی فڕنێکی سه‌مون داده‌خات
ەیوەندیدار