پەیوەندی بەرهەمی ناوخۆیی بە بازاڕی هاوتەریبەوە چییە؟



لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاشکرای کرد، عێراق ٪٩٠ی پێداویستییەکانی لە وڵاتانی دەرەوە هاوردە دەکات، پەیوەندی بەرهەمی ناوخۆیی بە بازاڕی هاوتەریبەوە خستەڕوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مضر کەراوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، پشتڕاستی کردەوە، “نەبوونی بەرهەمی ناوخۆیی فشاری زیاتر لەسەر بازاڕی هاوتەریب بە ڕێژەی ٥٠٪ زیاد کردووە”.

مضر کەراوی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ “بغداد الیوم” ڕایگەیاند، “دۆخی ئابووری عێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ گەشەسەندنی بەخۆیەوە بینی، دواتر بەهۆی ئاستەنگییەکانەوە بووە هۆی وەستانی کارکردنی لە ٪٩٠ی کارگەکان، ڕێژەی هاوردەکردن ٪٩٠ تێپەڕاندووە، ئەمەش وایکردووە بازاڕی ناوخۆ بەتەواوی پشت بە هاوردەکردن لە وڵاتانی دیکەوە ببەستێت”.

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاماژە بەوە دەکات کە ” بەرزی ڕێژەی هاوردەکردن نیگەرانکەرە، ڕەنگدانەوەی ئاڵەنگاری ئابووری و لاوازییەکی گەورەیە، لە بەرامبەر قەیرانەکان دۆخێکی مەترسیدار دروستدەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نەبوونی بەرهەمی ناوخۆیی لەبەر ڕۆشنایی هاوردەکردنی زیاتر لە حەوت هەزار کاڵای جیاواز بۆ بازاڕەکانی عێراق بووەتە هۆی فشار لەسەر بازاڕی هاوتەریب بۆ دۆلار بە ڕێژەیەکی کەمتر لە ٥٠٪، واتە بەشێکی زۆر لە بازرگان و کۆمپانیاکان، تا دەگاتە هاووڵاتیان”.

ڕوونیشیکردەوە، “کاتێک بازرگانەکان نەختینەیی دارایی لە دۆلاردا نەدۆزێتەوە لە ڕێگەی فرۆشگاکانی بانکی ناوەندییەوە بەپێی نرخە فەرمییەکان، ناچار دەبێت پەنا بۆ بازاڕی هاوتەریب ببات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “زیادکردنی بەرهەمهێنان پێویستی بە ستراتیژییەکی نیشتمانی هەیە بە پاڵپشتی و بودجەی حکومەت لەڕێگەی نەخشەڕێگایەکەوە کە کەرتی تایبەت زیندوو بکاتەوە، لێشاوی کاڵای هاوردەکراو بۆ بازاڕەکان ڕابگرێت، هاوکات زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ هۆکاری بەهێزبوونی بەهای دیناری عێراقییە”.

ڕۆژی ٣ی ئایاری ئەمساڵ، خالید بەتال، وەزیری پیشەسازی و کانزاکان، دووپاتی کردەوە کە یەکێک لە ئەولەویەتەکانی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی، پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەتە.

هاوکات ئاماژەی بەوەکرد، “حکومەتی ئێستا پێشکەوتنی کەرتی پیشەسازی عێراقی لە بوارەکانی پترۆکیمیایی و چیمەنتۆی لەنێو ئەولەویەتەکانیدا داناوە، بە ئامانجی گەشەپێدانی نیشتیمانی عێراق، دابینکردنی هەلی کار و خواستی عێراق بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام تا ساڵی ٢٠٣٠.

شەڕی فرەبەرەیی دەبێتە هۆی داڕمانی ئابووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟
پێشت شەڕی فرەبەرەیی دەبێتە هۆی داڕمانی ئابووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟
300 هەلی خوێندن لە وڵاتێکی ئەوروپا ڕاگەیەندرا
دواتر 300 هەلی خوێندن لە وڵاتێکی ئەوروپا ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار