سەرلەنوێ هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکییەکان



بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەك، هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لێ جێگیرکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە بە کاتیۆشا هێرش کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و دەنگی تەقینەوەش لە نێو بنکەکەدا بیستراوە.

ڕۆژی شەممەش بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر هەمان شوێن، یەکەمیان تێکشکێندرا و دووەمیشیان لە نێو بنکە سەربازییەکەدا کەوتە خوارەوە بێ ئەوەی زیانی لێ بکەوێتەوە.

گروپێکی شیعە بە ناوی “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” کە یەکێکە لە میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەی گروپە شیعەکانی سەر بە ئێران بۆ بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، ئەویش بەهۆی پشتوانیکردنی لە ئیسرائیل لەبەرامبەر بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینیدا.

مامۆستایانی ناڕازی: “ئەی وەزیری پەروەردە، دەست لە کورسییەکەت بەردە”
پێشت مامۆستایانی ناڕازی: “ئەی وەزیری پەروەردە، دەست لە کورسییەکەت بەردە”
ماڵپەڕێکی عیبری هۆکاری هێرشەکەی سووریا بڵاودەکاتەوە
دواتر ماڵپەڕێکی عیبری هۆکاری هێرشەکەی سووریا بڵاودەکاتەوە
ەیوەندیدار