ماڵپەڕێکی عیبری هۆکاری هێرشەکەی سووریا بڵاودەکاتەوە



ڕۆژی یەکشەممە، میدیاییەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، ئەو هێرشانەی ئەمشەو سوریایان کردوەتە ئامانج، هۆکارەکەی ترسە لە هاتنی هێز و چەک لە ئێران و عێراقەوە بۆ سوریا و لوبنان.

ماڵپەڕی عیبری “يديعوت أحرونوت” ئاماژەی بەوەکرد، “ئەو هێرشانەی ئەمشەو لە سوریا ڕوویاندا، هەمەلایەنەترین هێرشە لە وڵاتەکەدا لە سەرەتای شەڕەوە، چەک و بۆمبی زیاتری لەخۆگرتبوو لەوەی کە لە شەودا لەسەر نزیکەی ١٠٠ ئامانجی حەماس لە کەرتی غەززە فڕێدرابوون”.

ماڵپەڕەکە باسی لەوەکرد، “سوپای ئیسرائیل لە ترسی هاتنی هێز و چەکی پێشکەوتوو لە ئێران و عێراقەوە بۆ لوبنان و سوریا، هێرشی کردووەتە سەر ڕێڕەوی فڕین لە فڕۆکەخانەکانی سەرتاسەری سوریا”.

سەرچاوەیەکی سەربازی سوریا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی ئیسرائیل لە یەک کاتدا “هێرشی ئاسمانییان بە تەقینەوەی موشەک” ئەنجامداوە و فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەبیان کردە ئامانج و ئەمەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەکی سڤیل و وەستانی فڕۆکەخانەکە.

لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی گواستنەوەی سوریا گواستنەوەی گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەب (هاتن و ڕۆشتن) بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لازقیە ڕاگەیاند.

سەرلەنوێ هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکییەکان
پێشت سەرلەنوێ هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکییەکان
بەغدا پارەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد
دواتر بەغدا پارەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد
ەیوەندیدار