مامۆستایانی ناڕازی: “ئەی وەزیری پەروەردە، دەست لە کورسییەکەت بەردە”



مامۆستایان، وانەبێژان و فەرمانبەران، خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، تا مافەکانیان وەرنەگرن، ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری پەروەردە بڕیاریدا کە ئەمڕۆ مامۆستایان بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن، بەڵام توڕەیی مامۆستیان و وانەبێژانی لێکەوتەوە، بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای شاری سلێمانی وەڵامی وەزیری پەروەردەیان دایەوە و ڕایانگەیاند” ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن، بایکۆت ئێستا دەستپێدەکات”.

ناڕەزایەتی مامۆستایان، وانەبێژان و فەرمانبەران لە کاتێکدایە داوای وەرگرتنی مافەکانیان دەکەن و تا داواکارییەکان جێبەجێنەکرێت ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن، هاوکات مووچەخۆران داوای وەرگرتنی مووچەکانیان دەکەن، وانەبێژان داوای دامەزراندن و فەرمانبەران داوای پلەبەرزکردنەوە دەکەن.

لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، مامۆستایان بە یەک دەنگ دەیانوت “ئەی وەزیری پەروەردە، دەست لە کورسییەکەت بەردە”.

هاوکات مامۆستایان ڕایانگەیاند، ” ئەمە وەڵامێکە بۆ وەزیری پەروەردە کە نەدەبوو بەو شێوازە مامەڵە لەگەڵ مامۆستایان بکات، دەمانەوێت مافی خۆمان وەربگرین و بگەڕێینەوە هۆڵەکانی خوێندن، حکومەت هۆکاری داخستنی دەرگای قوتابخانەکانە و ئێمە بەرپرسیارنین”.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، لە خەمی مامۆستایان تێدەگەین، بەڵام پێویستە بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن و بایکۆت بشکێنن، چونکە مووچە نافەوتێت بەڵام خویندن دەفەوتێت.

قائیمقامیه‌تی سلێمانی فڕنێکی سه‌مون داده‌خات
پێشت قائیمقامیه‌تی سلێمانی فڕنێکی سه‌مون داده‌خات
سەرلەنوێ هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکییەکان
دواتر سەرلەنوێ هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکییەکان
ەیوەندیدار