ڕۆژنامەی عەرەب: ئەردۆغان فەڵەستین دەکاتە قوربانی نزیکبوونەوەی لە ئیسرائیل



ڕۆژنامەیەکی عەرەبی ڕەخنە لە هەڵوێستی سەرۆکی تورکیا بەرامبەر بە قەیرانەکەی ئێستای فەڵەستین دەگرێت و پێیوایە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، فەڵەستینییەکان و پارتە ئیسلامییەکان دەکاتە قوربانی نزیكبوونەوەی لە ئیسرائیل.

ڕۆژنامەی عەرەب ڕەخنە لە هەڵوێستی تورکیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری وڵاتەکە دەگرێت بەرامبەر ئەو قەیرانەی بە هۆی هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، ڕووبەڕووی فەڵەستینییەکان بووەتەوە.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا کە بە ناونیشانی “ئەردۆغان واز لە فەڵەستینییەکان دەهێنێت ڕووبەڕووی چارەسنووسی خۆیان ببنەوە و سەرنج دەخاتە سەر ئۆکراینا”، باس لەوە دەکات کە ئەردۆغان لە پێناو نزیکبوونەوە لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان، زیاتر لە بزووتنەوەی حەماس و حزبە ئیسلامییەکان دووردەکەوێتەوە، هەرچەندە ساڵانێکی زۆر گرەوی لەسەر دەکردن.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژا دراوە بەوەی سەرۆکی تورکیا بە دوای ئەرکێکی لاوەکی و ئاساندا دەگەڕێت کە ئەویش پەیوەندی بە دۆسێی ئاشتی ئۆکرایناوە هەیە، بەڵام لە دۆسێی فەڵەستیندا تەنها پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ئەنجامدا و لە هەوڵەکانی ئەنقەرە بۆ ئاگربەست و گەیاندنی هاوکاری بۆ غەززە و ئەگەری چارەسەرکردنی بریندارەکان لە تورکیا، ئاگاداری کردووەتەوە.

ڕۆژنامەکە لە زاری چاودێرانەوە بڵاویکردەوە کە ئەردۆغان بە ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ویستوویەتی تەنها هەڵوێستێك تۆمار بکات و وەڵامی ئەو ڕەخنە فراوانانە بداتەوە کە ئاڕاستەی تورکیا دەکرێن بەوەی وا دەردەکەوێت بایەخ بە دۆسیەی فەڵەستین نادات.

هۆکاری ئامادەنەبوونی ئەردۆغانیشی لە کۆبوونەوە لوتکەکەی قاهیرە گەڕاندەوە بۆ ئەوەی ئەردۆغان دەیزانی ئیسرائیل ڕێ نادات بەوەی لێدوانی موزایەدە بدات، بۆیە باشترین ڕێگەچارە بۆ ئەوەی خۆی لە تووڕەیی ئیسرائیل و فەڵەستینییەکانیش بپارێزێت ئەوەبوو کە ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبێت.

ئەوەشیخستەڕوو کە سەرباری پەیوەندییە ئابووری و سەربازییە دێرین و نوێکانی نێوانی ئیسرائیل و تورکیا، ئەردۆغان خوازیارە پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ ناتانیاهۆ دروست بکات، ئەویش لە پێناوی ئەوەی ئیسرائیل قایل بێت بە گواستنەوەی غازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە تورکیاوە بۆ ئەوروپا، نەك لە ڕێی وڵاتێکی دیکەوە.

هەر بە هۆی نزیکبوونەوەش لە ئیسرائیل، سەرۆکی تورکیا لە حەماس و حزبە ئیسلامییە سوننەکانی دیکە دوورکەوتووەتەوە، هەرچەندە پێشتر لە پێناو فراوانکردنی هەژموونی تورکیا بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گرەوی لەسەر دەکردن و ڕۆژنامەکە دەڵێت: “ئەو سەردەمە بەلای ئەردۆغانەوە کۆتایی هاتووە”.

تەرمی دووەم منداڵ لە خەبات دۆزرایەوە
پێشت تەرمی دووەم منداڵ لە خەبات دۆزرایەوە
پەروەردەی عێراق هاوکاری خوێندکارانی نەخۆش دەکات
دواتر پەروەردەی عێراق هاوکاری خوێندکارانی نەخۆش دەکات
ەیوەندیدار