تەرمی دووەم منداڵ لە خەبات دۆزرایەوە



تەرمی ئەو منداڵە دۆزرایەوە کە لەگەڵ براکەیدا لە پڕۆژەی ئاوی خەباتدا خنکا بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، تیمی غەواسی قەزای خەبات تەرمی دووەم منداڵیان لە پڕۆژەی ئاوی خەبات دۆزییەوە.

دوێنێ دوو منداڵ کە برا بوون، لە پڕۆژەی ئاوی خەباتدا خنکان، هەر هەمان ڕۆژ تەرمی یەکێکیان دۆزرایەوە و ئەمڕۆش تەرمی دووەمیان لە ئاوەکە دەرهێنرایەوە و بەمەبەستی توێکاریی ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر دەکرێت.

دوو منداڵەکە تەمەنیان 4 و 5 ساڵە بوو.

وێنەیەکی هیتلەر، ویلایەتێکی ئەمریکای ناچار بە داوای لێبوردن کرد
پێشت وێنەیەکی هیتلەر، ویلایەتێکی ئەمریکای ناچار بە داوای لێبوردن کرد
ڕۆژنامەی عەرەب: ئەردۆغان فەڵەستین دەکاتە قوربانی نزیکبوونەوەی لە ئیسرائیل
دواتر ڕۆژنامەی عەرەب: ئەردۆغان فەڵەستین دەکاتە قوربانی نزیکبوونەوەی لە ئیسرائیل
ەیوەندیدار