پەروەردەی عێراق هاوکاری خوێندکارانی نەخۆش دەکات



وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، ئەمساڵ ناوی ئەوی خوێندکارانە تۆماردەکرێت کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، بە مەبەستی هاوکاریکردنیان و ئێستا بڕیارەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی وەزارەتدا بڕیار دراوە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ ئەو خوێندکارانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، لە شێوازی دەوامکردن هاوکاری بکرێن.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەم بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە لەسەر داواکاری دایک و باوکی ئەو خوێندکارانەیە کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، هاوکات پاش تۆمارکردنی ناوی خوێندکارەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لیستی ناوی ئەو خوێندکارانەی هاوکارییەکە دەیانگرێتەوە بڵاودەکاتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بریاری دا بەوەی مانگانە ٣٠ هەزار دینار بدرێتە ئەو خوێندکارانەی کەم دەرامەتن، بەپێی بڕیارەکە تا کۆتایی ساڵی خوێندن پێدانی ئەو دەرماڵەیە بەردەوام دەبێت.

ڕۆژنامەی عەرەب: ئەردۆغان فەڵەستین دەکاتە قوربانی نزیکبوونەوەی لە ئیسرائیل
پێشت ڕۆژنامەی عەرەب: ئەردۆغان فەڵەستین دەکاتە قوربانی نزیکبوونەوەی لە ئیسرائیل
ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەبی کرد
دواتر ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەبی کرد
ەیوەندیدار