شارەزایەكی ئەمریكی: ئیسرائیلییەکان ڕووبەڕووی دۆزەخ دەبنەوە



شارەزایەکی ئەمریکی ڕایدەگەیەنێت، ئیسرائیلییەکان ئەگەر بچنە ناو غەززە ڕووبەڕووی دۆزەخ دەبنەوە زیاتر لەوەی ئەمریکییەكان لە عێراقدا بەسەریاندا هات لەدوای پڕۆسەی داگیركردنی عێراق لە ساڵی 2004دا.

ڕۆژنامەنووس و شارەزای جیۆپۆلەتیکی ئەمریکی (ڕۆبەرت دی کاپلان) ئەمڕۆ شەممە لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەشکرکێشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ڕێگەی وشکانییەوە قورستر دەبێت و دۆزەخێکی ڕاستەقینەی گەورەتر دەبێت لەوەی، کە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕووبەڕووی بوونەوە بەتایبەتی لە فەلوجە لە ساڵی ٢٠٠٤دا.

ڕۆژنامەی (بزنس ئینسایدەر) لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری کاپلانەوە نووسیویەتی، “دەبینم ئەوەی بەسەر ئیسرائیلییەکاندا دێت خۆی دۆزەخ دەبێت، پێدەچێت زیانێکی گەورە لە نێوان ڕیزەکانی سوپای ئیسرائیل و هاوڵاتیانی مەدەنی ناو… شار.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پشتبەستن بە ئەزموونی من لە ڕووماڵکردنی شاری فەللوجە، سوپای ئیسرائیل بە پلەیەکی بەرزی مەشق و دیسیپلین ڕووبەڕووی ڕکابەرەکان دەبێتەوە، هەروەها ئەو كارە سەركەوتوو نابێت هێندەی ئەوەی پشێوی و گێژاو لەناو ڕیزەکانی سوپای ئیسرائیل دروست دەكات.

ئەو شارەزا ئەمریكییە دەڵێت: “دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت، کە لەو سەردەمەدا دانیشتووانی فەلوجە زۆر کەمتر بووە لە ئێستای غەززە، هەروەها تونێلی ژێرزەوی یان شتێکی لەو جۆرەی نەبووە، بۆیە شەڕێکی لەو شێوەیە دەبێتە دۆزەخ بەهۆی ئەو خانووە نیشتەجێبوونانەی، کە لە تەنیشتەوە لە غەززە بوونیان هەیە، بۆیە نازانم چۆن ئەمە بەنیازن ئەنجام بدەن”.

ڕوونیشی کردەوە، “هێرش بۆ سەر غەززە زۆر ئاڵۆزتر دەبێت لەوەی لە فەلوجە ڕوویدا، سەرەڕای پێشکەوتنە گەورەکانی تەکنەلۆژیای جەنگ و ئیسرائیل چێژ لە ڕووپۆشی ئاسمانی زیاتر لە هێزەکانی مارێنز وەردەگرێت. هەروەها کوتلەکانی بەرخۆدانی فەلەستینیش سوود لە تایبەتمەندی زیادە وەردەگرن، کە تونێلێکی پێشکەوتوویان هەیە، کە ئەوان بەکاریان دەهێنن بۆ بردنی چەک و جوڵەکردن بەبێ ئەوەی دەستنیشان بکرێن. هەروەها ئاشنان بە زەوییەکە و زۆرجار ئاگر لە چەندین ئاراستەوە دێت”.

سێ‌ منداڵ بەهۆی “ئاو و كارەبا”ەوە گیانیان لەدەستدا
پێشت سێ‌ منداڵ بەهۆی “ئاو و كارەبا”ەوە گیانیان لەدەستدا
توركیا چەند ناوچەیەكی هەرێم بۆردومان دەكات
دواتر توركیا چەند ناوچەیەكی هەرێم بۆردومان دەكات
ەیوەندیدار