ئیسڕائیل، ژمارەی کوژراو و بریندارانی سوپاکەی ئاشکرا کرد



سوپای ئیسڕائیل، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لەسەرەتای شەڕی حەماسەوە زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ کوژراو و ٤ هەزار و ٦٠٠ برینداریان لە نێو ریزەکانی سوپادا هەیە.

 

ئەمڕۆ (شەممە) ٢١- ١٠ – ٢٠٢٣ سوپای ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە سەرەتای شەڕی حەماسەوە زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ کەس کوژراون و ٤ هەزار و ٦٠٠ کەسیش برینداربوون، ئەمە جگە لە دەستبەسەرکردنی زیاتر لە ٢٠٠ هاووڵاتیی وەک بارمتە.

 

سوپای ئیسڕائیل دووپاتی کردەوە، کە زیاتر لە شەش هەزار و ٩٠٠ مووشەک لە غەززەوە ئاڕاستەی ئیسڕائیل کراوە کە ٤٥٠ هەڵدانی شکستخواردوو هەبووە.

 

لە لایەکی دیکەوە سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند؛ زیاتر لە هەزار ئەندامی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینییان کوشتووە، کە بەشێکی زۆریان دوای دزەکردنە ناو ئیسڕائیل کوژراون، جگە لە کوژرانی دەیان سەرکردەی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە.

ئینستاگرام داوای لێبوردن لە فەلەستینییەکان دەکات
پێشت ئینستاگرام داوای لێبوردن لە فەلەستینییەکان دەکات
بانکی ناوەندی: نرخى دۆلار سەقامگير دەکەین
دواتر بانکی ناوەندی: نرخى دۆلار سەقامگير دەکەین
ەیوەندیدار