بانکی ناوەندی: نرخى دۆلار سەقامگير دەکەین


پارێزگارى بانكى ناوەندى عێراق ڕایگەیاند، لەڕێگەى چەند ڕێکارێکەوە نرخى دۆلار سەقامگير دەکەن و سيستمى حەواڵە و فرۆشتنى دۆلار ڕێكدەخەنەوە.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی لە کۆنفرانسی بانکیی عێراق لە هەولێر ڕایگەیاند، جێگیرکردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار پێویستی بە پرۆسەیەکی گۆڕانکاری گەورە هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش کار لەسەر ڕێکخستنەوەی سیستمی بازرگانی لە عێراق بەتایبەت حەواڵە و فرۆشتنی دۆلار دەکەن.

وتیشی، جێگیرکردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار پێویستی بە هەماهەنگی ڕاستەوخۆ و بەردەوامی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و بانکی ناوەندی و دامەزراوەکانی دیکەی پەیوەست بەو بابەتەوە هەیە.

وتیشی، “پشتیوانی زیاتری کەرتی بانکی و بەرەوپێشبردنی ئەو کەرتە دەکەین.”

هاوکات، ڕۆژی رابردوو عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنى دراوى هەولێر و بەڕێوەبەرى بانکە حکومیەکان ڕایگەیاند، لەسەرى ساڵى تازەوە نرخى دۆلار بەشێوەیەکى بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات و بۆئەومەبەستەش ڕێوشوێنى پێویستیان گرتووەتەبەر.

ئیسڕائیل، ژمارەی کوژراو و بریندارانی سوپاکەی ئاشکرا کرد
پێشت ئیسڕائیل، ژمارەی کوژراو و بریندارانی سوپاکەی ئاشکرا کرد
“هاوشێوەی فەرمانبەران، کارمەندانی کەرتی تایبەتیش دەبێت هەژماریان هەبێت”
دواتر “هاوشێوەی فەرمانبەران، کارمەندانی کەرتی تایبەتیش دەبێت هەژماریان هەبێت”
پەیوەندیدار