بزوتنەوەی گۆڕان دەربارەی مووچە داواکاری هەیە



جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەکاتەوە کە پێویستە حکومەتی هەرێم و تیمی بزوتنەوەی گۆڕان هەوڵی تەواو بدەن لە دابینکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و مامۆستایان و جێبەجێکردنی سەرجەم داواکانیان لە پێناو دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کۆبونەوەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو، تێیدا چەند تەوەرێک گفتوگۆیان لەسەرکرا و راسپاردە و پێشنیازی پێویستیان لەبارەوە گەڵاڵەکرا و ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی کران.

لە کۆبونەوەکەدا باس لە دۆخی هەرێم و کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کراو جەخت لەوە کرایەوە تیمی وزاری بزوتنەوەی گۆڕان هەمو هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ لەپێناو دەستەبەرکردن و دابینکردنی شایستە داراییەکان و موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان لەکاتی خۆیدا، بۆئەوەی بتوانرێت داواکاری مامۆستایان و وانەبێژان دابینبکرێت و پڕۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە.

هاوکات جەختکرایەوە لەوەی پێویستە بزوتنەوەی گۆڕان بەرمەبنای پێداویتسییەکانی کۆمەڵگە خۆی رێکبخاتەوە و ببێتەوە جێی ئومێد و وەڵامدەرەوەی پێداویستی و خواستی توێژەکانی کۆمەڵگە و پڕۆسەی سیاسی.

بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كرایە ئامانج
پێشت بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كرایە ئامانج
مامۆستایانی وانەبێژ وەڵامی وەزیری پەروەردە دەدەنەوە
دواتر مامۆستایانی وانەبێژ وەڵامی وەزیری پەروەردە دەدەنەوە
ەیوەندیدار