بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كرایە ئامانج



بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كرایە ئامانج وگروپی جیهادی ئیسلامیش لە عێراق بەرپرسیارێتی خۆی لەهێرشەکە راگەیاند.

ئەمشەو بە چەند موشەكێك هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.

هێزە ئەمنییەكانی عێراقیش رایانگەیاندووە، لەنزیك بنكەی عەین ئەسەد دەستیان بەسەر سەكۆیەكی هەڵدانی موشەكدا گرتووە و هەروەها دوو موشەكیشیان پوچەڵكردوەتەوە كە ئامادەكرابوون بۆئەوەی ئاراستەی بنكەكە بكرێن.

هەروەها کەمێک لەمەوبەریش گروپی جیهادی ئیسلامی لە عێراق بەرپرسیارێتی خۆی لە پەلامارەكەی سەر بنكەی عەین ئەسەد راگەیاند

 

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە
پێشت پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە
بزوتنەوەی گۆڕان دەربارەی مووچە داواکاری هەیە
دواتر بزوتنەوەی گۆڕان دەربارەی مووچە داواکاری هەیە
ەیوەندیدار