هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە



ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە ناردنی ٧٠٠ ملیارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان دەکرێت، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمیش دەڵێت ئامادەکارییەکان ئەنجامدراوە.

د. نەرمین مەعروف بۆ میدیای یەکێتی ڕایگەیاند، ئێستا ھیچ کێشەیەک لەبەردەم ناردنی ٧٠٠ ملیارەکە نییە، ئەگەر پارەی پێویست لە بانکەکان ھەبێت پێشبینیدەکرێت لە ڕۆژی یەکشەممەوە بەغدا پارەکە ڕەوانەی هەرێم بکات

هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ئامادەکارییەکان کراوە و لە ئەگەری گەیشتنی ٧٠٠ ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێم لە ھەفتەی داھاتوو، ڕاستەوخۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم.

دوێنێ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداری وەزیرانی دارایی ھەرێم و عێراقی کرد، داھات و مووچەی ھەرێم، لەگەڵ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی بودجە تاوتوێکران.

قەرەیلان کشانەوەی پەکەکەی لە ناوچەیەکی کوردستان ڕاگەیاند
پێشت قەرەیلان کشانەوەی پەکەکەی لە ناوچەیەکی کوردستان ڕاگەیاند
مێتا بڵاوکراوەکانی تایبەت بە غەززە سنووردار دەکات
دواتر مێتا بڵاوکراوەکانی تایبەت بە غەززە سنووردار دەکات
ەیوەندیدار