مێتا بڵاوکراوەکانی تایبەت بە غەززە سنووردار دەکات



ڕۆژی چوارشەممە، کۆمپانیای مێتا خاوەنی پلاتفۆڕمی فەیسبووک، ڕێوشوێنی کاتیی بۆ سنووردارکردنی “کۆمێنتی نەشیاو و نەخوازراو” سەپاند، لەسەر پۆستەکانی پەیوەست بە ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس.

کۆمپانیای مێتا ڕایگەیاند، ڕێکخستنەکان- Default Setting لەسەر پۆستە گشتییەکانی فەیسبووک لەلایەن ئەو کەسانەی پۆستەکان بڵاودەکەنەوە دەگۆڕدرێت و تەنها بە ڕێگەدان بۆ هاوڕێ و فۆڵۆوەرەکان سنوورداردەکرێت.

وتەبێژی کۆمپانیای مێتا ئاماژەی بەوەکرد، “سیاسەتەکانمان بۆ ئەوە دانراون کە خەڵک لە پلاتفۆرمەکانمان سەلامەت بمێننەوە نەک بۆئەوەی هاووڵاتیان بێدەنگ بکەین، لە هەمان کاتدا سەکۆیەک بۆ هەمووان دابین دەکەین، ئێمە ئەم سیاسەتانە بە یەکسانی لە سەرانسەری جیهاندا جێبەجێ دەکەین”.

بەشێک لەو بەکارهێنەرانەی کە پۆستی پاڵپشتیان بۆ فەلەستینییەکان یان غەززییەکان بڵاوکردەوە، سەرەتای ئەم هەفتەیە مێتایان تۆمەتبارکرد بەوەی ڕێگریان لێدەکات لە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکەکانیان، بەو پێیەی کۆمپانیاکە حەماس وەک “رێکخراوێکی مەترسیدار” پۆلێن دەکات و ئەو ناوەڕۆکە قەدەغە دەکات کە ستایشی دەکات.

هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە
پێشت هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە
تاوەباران و هەورە بروسکە ئەم ناوچانە دەگرنەوە
دواتر تاوەباران و هەورە بروسکە ئەم ناوچانە دەگرنەوە
ەیوەندیدار