قەرەیلان کشانەوەی پەکەکەی لە ناوچەیەکی کوردستان ڕاگەیاند



موراد قەرەیلان فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل، کشانەوەی هێزەکانی پەکەکەی لە مەخمور دووپاتکردەوە کە پێشتر لەلایەن هەپەگەوە ڕاگەیەندرابوو.

موراد قەرەیلان لە پەیامێکدا لە ڕۆژی ١١ی ئەیلول تۆمار کراوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە لە میدیای پەکەکە بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند تورکیا سەرباری هەموو هێرشەکانیش نەیتوانی بگاتە ئەنجام و لە ئێستا بەدواوەش ناتوانن سەربکەون.

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل موراد قەرەیلان ڕایگەیاند، “خەڵکی مەخمور لەناو دژواری و تەنگوچەڵەمەی گەورەدا بوونی خۆیان مسۆگەر کرد و بەهۆی ئەو هەڵوێستە شکۆمەندانەیان خەڵکی مەخمور لە پێگەی پەنابەرانی سیاسیدا، کەس ناتوانێت بە پاساوی جیاجیا ئەو ڕاستیە پەردەپۆش بکات”.

قەرەیلان ئەوەشی خستەڕوو کە هێزەکانیان لە مەخمور ئەرکی خۆیان تەواوکردووە و وتی، “ئێمە پاراستن و بەرگریی لەوێ رادەستی گەنجانیان دەکەین”.

تورکیا ناوبەناو بە پاساوی بە ئامانجگرتنی پەکەکە کەمپی پەنابەرانی باکووری کوردستان لە مەخمور بۆردومان دەکات و سەرەتای ئەم مانگەش مزگەوتێکی کەمپەکە بۆردومان کرا، بەڵام دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند لەو بۆردومانەدا کۆبوونەوەیەکی پەکەکە کراوەتە ئامانج.

بۆ بینینی پەیامە ڤیدیۆییەکەی موراد قەرەیلان کلیك لێرە بکە:

وەزیری پەروەردە: مامۆستایان دەبێت بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن
پێشت وەزیری پەروەردە: مامۆستایان دەبێت بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن
هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە
دواتر هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە
ەیوەندیدار