ڕێگایەکی سادە و سەلامەت بۆ باشترکردنی بینین فێرببە



توێژەرانی زانکۆی لەندەن بۆ چاودێری چاو ڕایانگەیاندووە، بۆ ئەوەی بینین باشتر بێت، پێویستە هەفتەی یەکجار بەیانیان بۆ ماوەی سێ خولەک سەیری گڵۆپێکی سوور بکەیت.

تیمی زانستی زانکۆی لەندەن بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆر گلێن جێفری، لە لێکۆڵینەوەیەکی پێشوودا سەلماندیان کە بەرکەوتنی تۆڕی چاو بۆ ماوەی سێ خولەک بە تیشکی سووری قووڵ (ڕووناکی سووری شەپۆلی درێژ) مایتۆکۆندریای ( وێستگە لاوەکییەکانی وزە) خانەکانی فۆتۆریسێپتۆر (ڕووناکی) چالاک دەکات -دەمارە هەستیارەکان لە تۆڕی چاو و چەقۆکان)، واتە ئەم پرۆسەی بارگاویکردنەوە یارمەتی گەڕاندنەوەی بینین دەدات کە بە شێوەیەکی سروشتی لەگەڵ تەمەندا بەرەو لاوازی دەچێت.

تیمە زانستیەکە لە توێژینەوەیەکی نوێدا بڕیاریانداوە تاقیکردنەوە ئەنجامبدەن، بۆ دیاریکردنی باشترین کاتەکانی ڕۆژ بۆ بەرکەوتنی تۆڕی چاو بە تیشکی سوور و ژمارەی جارەکان و باشترین درێژی شەپۆلەکەی.

ئەنجامی تاقیکردنەوەکان کە ٢٠ ژن و پیاوی تەندروست لە تەمەنی ٣٤-٧٠ ساڵدا بەشداربوون دەریخست، کە بەرکەوتن بە تیشی ڕووناکی سوور بۆ ماوەی سێ خولەک بە درێژی شەپۆلی ٦٧٠ نانۆمەتر بەسە بۆ باشترکردنی بینینی ڕەنگەکان.

هاوکات بۆیان ڕوون بووەوە، کە زۆرترین کاریگەری (باشتربوونی بینین بە ڕێژەی لەسەدا ١٧) تەنها لەکاتی سەیرکردنی گڵۆپی ڕووناکی سوور لە نێوان کاتژمێر هەشت بۆ نۆی بەیانیدا بەدی دەکرێت، هەروەرها کاریگەری ئەرێنی بەردەوامی بۆ ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت.

ئەرێ ئەزموونتان لەو شکستانە وەرنەگرت؟
پێشت ئەرێ ئەزموونتان لەو شکستانە وەرنەگرت؟
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردن پایەیەکی گرنگی دیموکراسییە
دواتر بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردن پایەیەکی گرنگی دیموکراسییە
پەیوەندیدار