Most Recent World News

تەیف سامی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

ئەمڕۆ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بانگهێشتی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەکات و لەبارەی مووچە و بودجەی ھەرێم داوای ڕوونکردنەوەی لێدەکات..

عێراق دوو پێشنیار بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پێشنیارەكانی حكومەتی عێراقی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، دوو پێشنیار خراوەتەڕوو بۆ چارەسەری.

هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە ناردنی ٧٠٠ ملیارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان دەکرێت، سەرچاوەیەک.

عێراق مەرجی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران دانا

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەڕووداوی وت”عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، بەومەرجەی ڕاستوخۆ خۆی دابەشی بکات”. لەمیانی گفتوگۆیەکی میدیایی ڕووداو، موعین.