محەمەد سەلاح داوادەکات هاوکاری خەڵکی غەززە بکرێت



لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دوای بۆردومانکرنی نەخۆشخانەکەی کەرتی غەززە محمەد سەلاح یاریزانی هەڵبژاردەی میسر و یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ڕایگەیاند، ئەوەی ئیسرائیل بەرامبەر خەڵکی فەلەستین ئەنجامی دەدات لە غەززە کوشتنی بەکۆمەڵە و پێویستە دەستبەجێ کۆتایی پێ بهێنرێت و هاوکاری مرۆیی بەپەلە بگەیەنرێتە غەززە و ڕێگری لێ نەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەدان هاوڵاتی مەدەنی فەلەستینی لە نەخۆشخانەیەکدا بەئامانجگیراون، لەکاتێکدا ئەوان گرفتی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و خوردنیان هەیە و پێویستیان بەدەرمان و چارەسەری پزیشکی هەیە.

محەمەد سەلاح داوایکردووە کۆتایی بە تاوانکارییەکان و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و بێتاوان لە فەلەستین بهێنرێت و داوا لە سەرکردەکان دەکات بەهەماهەنگی لەوپێناوەدا کار بکەن، چونکە ئەوپەڕی توندوتیژی و دڕندەییان بەرامبەر دەکرێت بەجۆرێک دڵی مرۆڤ دەکات بە ئاو.

وتیشی، پێوسیتە ژیانی هەمووان پارێزراوبێت و ئەم کوشتارە بەکۆمەڵە کۆتایی پێ بهێنرێت، ئەوەی لە ئێستادا پێوسیتە ئەوەیە هاوکاری مرۆیی بەخێرایی بگەیەنرێتە هاوڵاتیانتی غەززە و ڕێگری لە گەیاندنی ئەو هاوکارییانە نەکرێت، چونکە خەڵکی غەززە لە بارودۆخێکی مەترسیداردان.

تاوەباران و هەورە بروسکە ئەم ناوچانە دەگرنەوە
پێشت تاوەباران و هەورە بروسکە ئەم ناوچانە دەگرنەوە
بەشداربووانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون داوای پارەکانیان دەکەنەوە
دواتر بەشداربووانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون داوای پارەکانیان دەکەنەوە
ەیوەندیدار