ئەمریکا: لەشەو و ڕۆژی ڕابردوودا سێ درۆنمان لە عێراق تێکشکاندووە



فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا وردەکاریی هێرشە درۆنییەکانی سەر هێزەکانیان بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لەعێراق سێ درۆنیان تێکشکاندووە.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا سێ درۆنیان له‌ عێراق تێکشکاندووە، کە یەکێکیان زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، دوو لە درۆنەکان لە ڕۆژئاوای عێراق تێکشکێنراون، کە درۆنی یەکەمیان بێ زیان بووە و لە تێکشکاندنی درۆنی دووەمدا چەند سەربازێکی هاوپەیمانان بە سوکی بریندار بوون.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکادا هاتووە، درۆنێکی دیکەیان لە باکوری عێراق خستووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا چاودێری دۆخی ناوچەکە دەکەن لە دژی هەر هەڕەشەیەک و بەرگری لە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەکەن لە عێراق.

ئەنجامدانی هێرشە درۆنییەکان لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە، بە درۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەى هەریر لە سنورى پارێزگاى هەولێر و سوپاى ئەمریکاش خستنەخوارەوەى دوو درۆنى لە سەربازگەى عەین ئەسەد لە ئەنبار ڕاگەیاند.

لەمڕۆوە شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت
پێشت لەمڕۆوە شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت
ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر حزبوڵڵا ڕاگەیاند
دواتر ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر حزبوڵڵا ڕاگەیاند
ەیوەندیدار