ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر حزبوڵڵا ڕاگەیاند



بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشی کردووەتە سەر حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان.

دەزگای پەخشی ئیسرائیلی “کان” بڵاویکردەوە “دوای تەقاندنی مووشەکی دژە تانک لە باکوور، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئامانجەکانی حزبوڵای لوبنان”.

تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین پشتڕاستی کردەوە کە تلە عەویدە (نزیک شارۆچکەی عەدیسە) لەلایەن ئیسرائیلەوە دوو هێرشی بۆ سەر ئەنجامدراوە.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، چەند شوێنێکی ئیسرائیلی و تانکێکی مێرکاڤای لە سنووری باشووری لوبنان کردۆتە ئامانج، هاوکات دووپاتی کردەوە کە لە نێو ڕیزەکانی سوپای ئیسرائیلدا زیانی گیانی پشتڕاستکراوەتەوە.

ئەمریکا: لەشەو و ڕۆژی ڕابردوودا سێ درۆنمان لە عێراق تێکشکاندووە
پێشت ئەمریکا: لەشەو و ڕۆژی ڕابردوودا سێ درۆنمان لە عێراق تێکشکاندووە
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و وەفدی هەرێم ئاشکرابوو
دواتر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و وەفدی هەرێم ئاشکرابوو
ەیوەندیدار