هەرێم و عێراق بۆ پێدانی مووچە لەڕێگەی بانكەوە ڕێككەوتن



سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، ئەگەر هەیە، هەندێك لە مادەكانی‌ یاسای‌ بودجەی‌ گشتی‌، گۆڕانكارییان تێدا بكرێت و دەشڵێت: “بڕیاردرا مووچەی‌ فەرمانبەران لە رێگەی‌ بانكە متمانەپێكراوەكانەوە دابین بكرێت و وەزارەتی دارایی پارەكەی دەنێرێت”.

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری دارایی و هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە بۆ گفتوگۆ كردن سەبارەت بە كێشەی پشكی بودجە و دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بڕیارە وردەكاری گفتوگۆكان و ڕێكارەكانی چارەسەری ئەو كێشانە بە ڕاپۆرتێك بخرێتە بەردەم سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی‌ لیژنەی‌ دارایی پەرلەمانی‌ عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كۆبوونەوەكەی‌ ئەمڕۆ، كۆبوونەوەیەكی‌ گرنگ و مێژوویی بوو، كە بۆ یەكەمجارە لیژنەی‌ دارایی ڕابسپێردرێت بۆ بەدواداچوونی‌ دۆسیەیەكی‌ هەستیار، كە چارەسەركردنی‌ چەندین ساڵ دواكەوتووە و زۆربەی وردەكارییەكانیان‌ زانی‌ و لێكۆڵینەوەی‌ لەسەر دەكەن، بۆ ئەوەی‌ ڕاپۆرتێك لەبارەیەوە پێشكەشی پەرلەمان بكەن”.

وتیشی، “لەگەڵ شاندی‌ هەرێمی‌ كوردستان ڕێككەوتن لەبارەی‌ ئەوە كرا، حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان پلان و بودجەیەكی‌ پلانداڕێژراوی‌ هەبێت بۆ خەرجییەكان، چونكە خەرجی‌ بەبێ بودجە كێشەی‌ گەورە دروست دەكات و زیان بە فەرمانبەران دەگەیەنێت.

ئاشكراشی كرد، گرنگترین خاڵ، كە پێی‌ گەیشتوون ئەوەیە، بڕیاردرا مووچەی‌ فەرمانبەران لە رێگەی‌ بانكە متمانەپێكراوەكانەوە دابین بكرێت، ئەو بانكانە لە رێگەی‌ وەزارەتی‌ داراییەوە بۆ ئەو مەبەستە پارەدار بكرێن.

سەبارەت بە رادەستكردنی‌ داهاتی‌ نەوتی‌ و نانەوتی‌ جەختی كردەوە، “لێكۆڵینەوەی‌ لەبارەیەوە دەكەین، ئەگەر هەیە بەهۆیەوە ناچار بین هەندێك لە مادەكانی‌ بودجە هەموار بكەین، بەڵام بڕیارەكە بەدەست لیژنەی‌ دارایی نییە، بەڵكو لە رێگەی‌ ڕاپۆرتێكەوە دەیدەینە پەرلەمان”.

لای خۆشیەوە، یوسف كیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، جه‌خت كرایه‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ هه‌مان ئه‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش بكرێت.

وتيشى، “كه‌شێكی ئه‌رێنی له‌ تاوتوێكردنی جێگیركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ بانكه‌كانیش هه‌بوو، ته‌نیا خاڵێك تێیدا جێگه‌ی مشتومڕی بوو، ئه‌ویش له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و بانكه‌ بوو كه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی جێگیر ده‌كرێن”.

باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە
پێشت باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە
حكومەتی هەرێم بۆ دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان بڕیاریدا
دواتر حكومەتی هەرێم بۆ دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان بڕیاریدا
ەیوەندیدار