باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی دیكەی مامناوەندی باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە و تاوەكو ئێوارەی سبەینێ‌ بەردەوام دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی پێنج شەممە 19/10/2023 ئاسمانی ھەرێم بە زۆری بۆ نیمچە ھەور ئەگۆرێت و لەناوچە شاخاوییەکاندا ھەوری تەواو ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر بارانێکی مامناوەند و پچر پچر ئەبێت و لەسەنتەری ھەردوو پارێزگاکە و سنوری ئیدارەی ڕاپەرین ئەگەری نمە باران ئەبێت لەناوچەکانی دیکەی ھەرێم ئەگەری بارانبارین نابێت.

وتیشی، “پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی جێگیر ئەمێنێتەوە و لەناوچە شاخاوییەکاندا بەرێژەیەکی کەم بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە و خێرای با مامناوەند ئەبێت 15-35 کم لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشووری ڕۆژئاواوە”.

ئەو شارەزا كەشناسییە پێشبینی ئەوەشی كرد، “کاریگەری ئەم بارانبارینە لەکاتەکانی ئێوارەدا کۆتایی پێدێت”.

 

شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت
پێشت شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت
هەرێم و عێراق بۆ پێدانی مووچە لەڕێگەی بانكەوە ڕێككەوتن
دواتر هەرێم و عێراق بۆ پێدانی مووچە لەڕێگەی بانكەوە ڕێككەوتن
ەیوەندیدار