حكومەتی هەرێم بۆ دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان بڕیاریدا



ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندی نەدا لەسەر دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ساڵانی ڕابردوو ٢٠٠٣ تا ٢٠١٧ و دەڵێت: “كاتێكی زۆری بەسەردا تێپەڕ بووە و بەڕەچاوكردنی دۆخی دارایی ئێستای حكومەت ڕەزامەندی نەدرا”.

رێژەیەکی زۆر لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومیەکانی ساڵانی ڕابرودوو لە ٢٠٠٣ تا ٢٠١٧ پێشتر فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچوو بوو، بەڵام بەھەر ھۆیەک بووبێت لەکاتی خۆی مامەڵەی دامەزراندنیان ئەنجام نەداوە و دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەوڵی دا جارێکی تر فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەربکاتەوە، بەڵام ئەنجومەبی وەزیران ڕەزامەندی نەدا لە ئێستادا دایانبمەزرێنێت.

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، كە ئارٍاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كراوە، ئاماژە بەوەكراوە، “سەبارەت بە دووبارە دامەزراندنەوەی سێ‌ یەكەمەكان لەسەر ئاستی بەش لە زانكۆ و پەیمانگاكان، كە لە ساڵانی ڕابردوو فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە، بەڵام پەیوەندییان بە زانكۆ و پەیمانگانەوە نەكردووە”.

هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، “بەهۆی زۆری ژمارەی داواكاری هاوشێوە و تێپەڕبوونی ماوەیەكی زۆر بەسەر دەرچوونی فەرمانی دامەزراندنیان و بەڕەچاو كردنی دۆخی دارایی ئێستای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەئێستادا ڕەزامەندی نەدرا لەسەر دووبارە دامەزراندنەوەیان”.

جەختیشی كردۆتەوە، دەكرێت دوای باشتربوونی دۆخی دارایی بەهەماهەنگی لەگەڵ (ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە) لەچوارچێوەی پڕكردنەوەی بۆشایی میلاكی وەزارەتتان ئەولەویەت بدرێت بەم دەرچووانە و سوود لە پسپۆڕییەكانیان وەربگیرێت”.

هەرێم و عێراق بۆ پێدانی مووچە لەڕێگەی بانكەوە ڕێككەوتن
پێشت هەرێم و عێراق بۆ پێدانی مووچە لەڕێگەی بانكەوە ڕێككەوتن
دۆلار لە کۆتا ساتدا دابەزی
دواتر دۆلار لە کۆتا ساتدا دابەزی
ەیوەندیدار