ژمارەی کوژراو و بریندارانی کەرتی غەززە 16 هەزاری تێپەڕاند



وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە دوای 7ی ئەم مانگەوە لە کەرتی غەززە بوونەتە قوربانی 16 هەزاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، تا ئێستا سێ هەزار و 300 کەس لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 13 هەزاری دیکەش بریندار بوون

ئەوەشی خستەڕوو کە دەرمان و پێداویستی لە کەرتی غەززە زۆر کەمبووەتەوە و بڕینی ئاو و داڕمانی ئاوەڕۆکانیش مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییان زیاتر کردووە.

ڕۆژی 7ی ئەم مانگە بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززەوە هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ناوچە سنوورییەکانی ئیسرائیل و بەهۆیەوە 1400 ئیسرائیلی کوژران.

لەو ڕۆژەشەوە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی چڕی بۆ سەر غەززە دەستپێکردووە و جەخت دەکاتەوە لەوەی تا لەناوبردنی حەماس ناوەستێت.

ئەمڕۆش جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە تەلئەبیب و پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ جەنگی ئیسرائیل بەرامبەر بە حەماس دووپاتکردەوە.

بایدن ڕایگەیاند، ئیسرائیل هەر شتێکی پێویست بێت بۆی دابین دەکەین.

شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدان
پێشت شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدان
بایدن بۆ ئیسرائیل: چیتان پێویست بێت بۆتان دابین دەکەین
دواتر بایدن بۆ ئیسرائیل: چیتان پێویست بێت بۆتان دابین دەکەین
ەیوەندیدار