شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدان



شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی گه‌یشته‌ بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق کۆبوونەوەیان ده‌ستپێكرد.

ئێواره‌ی دوێنێ شاندی هەرێم گه‌یشتنه‌ به‌غدای پایته‌خت، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی په‌رله‌مانی عێراقیان كرد و له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی و شاندی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق كۆبونه‌وه‌.

ئەندامانی شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاپۆرتیان ئامادەکردووە کە زانیاری ورد له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ته‌واوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، بڕی مووچه‌كانیان و خه‌رجیه‌كانی حكومه‌ت بۆ وه‌زیری دارایی و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ده‌خه‌نه‌ڕوو،  ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان و چاودێری دارایی حکومەتی عێراق راپۆرتەکەیان بینیووە و پەسەندیان کردووە.

هاوکات پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم پێشتر رایگه‌یاندبوو، سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئیختیارییه‌ و نیشانده‌ری نیه‌تی جددی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ سه‌ر سه‌رجه‌م پرسه‌ داراییه‌كان”.

باسی له‌وه‌شكردبوو، “مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران، تیمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ڕاسپاردووه‌ ته‌نانه‌ت یه‌ك پرسیاری بێ وه‌ڵامیش نه‌هێڵنه‌وه‌ و زۆر شه‌فافانه‌ هاوكاربن”.

کۆڕبەندی ئابوری جیهان: ژیانی نیو ملیار کەس لەمەترسیدایە
پێشت کۆڕبەندی ئابوری جیهان: ژیانی نیو ملیار کەس لەمەترسیدایە
ژمارەی کوژراو و بریندارانی کەرتی غەززە 16 هەزاری تێپەڕاند
دواتر ژمارەی کوژراو و بریندارانی کەرتی غەززە 16 هەزاری تێپەڕاند
ەیوەندیدار