بایدن بۆ ئیسرائیل: چیتان پێویست بێت بۆتان دابین دەکەین



سەرۆکی ئەمریکا بەرپرسیارێتی بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکەی غەززە دەخاتە ئەستۆی گروپە فەڵەستینییەکان و دەشڵێت ئیسرائیل هەر شتێکی پێویست بێت بۆی دابین دەکەین.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە مەبەستی دووپاتکردنەوەی پشتیوانی بۆ ئیسرائیل گەیشتە تەلئەبیب و لەلایەن سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلەوە پێشوازی لێکرا.

بایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگەیاند، بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیوانی لە ئیسرائیلم و هەر شتێکیان پێویست بێت بۆیان دابین دەکەین.

سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکەی غەززەش بە ناتانیاهۆی ڕاگەیاند، وا دەردەکەوێت لایەنی بەرامبەر هێرشەکەی ئەنجام دابێت.

ئاماژەشیدا بەوەی داوای لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی وڵاتەکەی کردووە زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە کۆبکەنەوە.

لایخۆشیەوە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ستایشی پشتیوانییەکانی ئەمریکای کرد بۆ وڵاتەکەی و ڕایگەیاند، ئێستا هاریکاری نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا بێ وێنەیە.

ئەوەشی بەبیرهێنایەوە کە بزووتنەوەی حەماس لە هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەردا 1400 ئیسرائیلی کوشتووە و تاوانی گەورەی ئەنجامداوە.

ناتانیاهۆ جەختیشیکردەوە لەوەی بزووتنەوەی حەماس هاوشێوەی داعش لەناودەبەن.

ژمارەی کوژراو و بریندارانی کەرتی غەززە 16 هەزاری تێپەڕاند
پێشت ژمارەی کوژراو و بریندارانی کەرتی غەززە 16 هەزاری تێپەڕاند
ئاماری حاڵەتەکانی جیابوونەوە و هاوسەرگیری مانگی ئەیلول بڵاوکرایەوە
دواتر ئاماری حاڵەتەکانی جیابوونەوە و هاوسەرگیری مانگی ئەیلول بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار