نرخی نەوت و زێڕ بەرزبووەوە



بە هۆی پەرەسەندنی شەڕەکەی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 91 دۆلار و 62 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 88 دۆلار و 55 سەنت بەرزبووەوە.

هاوکات نرخی زێڕیش دەستی بە هەڵکشان کردەوە و یەك ئۆنسە گەیشتە هەزار و 942 دۆلار، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ تا هەزار و 912 دۆلار دابەزی.

هۆکاری هەڵکشانی نرخی نەوت و زێڕ بۆ پەرەسەندنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس دەگەڕێتەوە، بە تایبەتیش دوای بۆردومانکردنی نەخۆشخانەیەکی غەززە کە کوژرانی زیاتر لە 500 کەسی لێکەوتەوە.

کێ هێرشی سەر نەخۆشخانەکەی کەرتی غەززەی ئەنجامداوە؟
پێشت کێ هێرشی سەر نەخۆشخانەکەی کەرتی غەززەی ئەنجامداوە؟
شای ئوردن لوتکەی چواری لەگەڵ بایدن هەڵوەشاندەوە
دواتر شای ئوردن لوتکەی چواری لەگەڵ بایدن هەڵوەشاندەوە
ەیوەندیدار