شای ئوردن لوتکەی چواری لەگەڵ بایدن هەڵوەشاندەوە



بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل بکات و دواتر بەرەو ئوردن بەڕێبکەوێت و لەگەڵ شای ئوردن و مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین و عەبدول فەتاح سیسی سەرۆکی میسر لەچوارچێوەی لوتکەی چواردا کۆببنەوە، بەڵام شای ئەردن ئەو لوتکەیەی هەڵوەشاندەوە

شەوی ڕابردوو، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل چاوی بەسەرکردە سەربازی و سیاسییەکانی ئەو وڵاتە دەکەوێت و تاوتوێی قۆناغەکانی جەنگی ئیسرائیل دەکەن.

لایخۆیەوە ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئوردن ڕایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی لوتکەی چواری جۆ بایدن لە عەممان لەبارەی دۆخی فەلەستین بەڕێوە بچێت، بەڵام لەدوای ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو شا عەبدوڵا کۆبوونەوەکەی هەڵوەشاندەوە، پێشتر سەرۆکی فەلەستین بڕیاریدابوو کۆبوونەوەکە بایکۆت بکات و بەشداری نەکات.

وەزیری دەرەوەی ئوردن ئاماژەی بەوەکردووە، ڕووداوی بۆردومانی نەخۆشخانەکەی غەززە و گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٥٠٠ کەسی مەدەنی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون و بەمەبەستی پاراستنی ژیانیان پەنایان بردبوویە بەر خەستەخانەکە و ماڵەکانیان جێهێشتبوو. وەزیری دەرەوەی ئەردن دەڵێت، “ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو کۆبوونەوە لەگەڵ بایدن هیچ سوودێکی نییە، واشنتۆن توانای وەستاندنی ئەم جەنگەی نییە.”

نرخی نەوت و زێڕ بەرزبووەوە
پێشت نرخی نەوت و زێڕ بەرزبووەوە
ڕۆیتەرز: هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پووچەڵکرایەوە
دواتر ڕۆیتەرز: هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پووچەڵکرایەوە
ەیوەندیدار