کاتێک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیارینەکراوە



نزیکی مانگێکە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری هەڵوەشاندنەوە ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەرکردووە، دیارنییە کەی هەڵبژادنی ئەنجومەنەکان ئەنجامدەدرێت.

لە ڕۆژی ٢٤ی مانگی ڕابردوودا، دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکی ڕاگەیاند، ئەمەش بەهۆی بەرسەرچوونی ماوەی دیاریکراو.

پاش ٢٣ ڕۆژ تا ئێستا هیچ نوسراوێک نەگەیشتووەتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی ئەنجومەنەکان هەڵبوەشێنەوە دەبێت لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە نوسراوی فەرمیان بەدەستبگات.

ئازاد محەمەدئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هەر کاتێک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە نوسراوی فەرمیان بەدەستگەیشت، ئەوانیش ڕێکاری یاسایی دەگرنەبەر، تا نوسراوی فەرمیان بەدەستنەگات، ئەنجومەنەکە هەڵناوەشێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئێستا کۆبوونەوە یاسایی و نایاساییەکانیان ڕاگرتووە، چاودێری کەرتی گشتی و تایبەتی وەستێنراوە، بەڵام کارەکانی دیکەی ئەنجومەن ئەنجامدەدەن.

بەپێی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق ، ئێستا پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاونەتەوە، بەمەش واتە دەسەڵاتی چاودێری لە هەرێمی کوردستان نەماوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەیخستەڕوو، بە نەبوونی دەسەڵاتی چاودێری لە هەرێمەکە، “گرفتێکی گەورە بۆ بەڕێوەچوونی حکومڕانی حوکمەتی هەرێمی کوردستان دروستدەبێت، بەتایبەت لە ڕووی چاودێرییەوە”.

لەبارەی کاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئازاد محەمەدئەمین ئاشکرای کرد، تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەک لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان نەکراوە و هیچ بڕیارێکیش لە ئارادانییە، لەکاتێکدا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ساڵانی ٢٠١٨-٢٠١٩-٢٠٢١ و ٢٠٢٣ داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیان کردووە.

ئیسرائیل هەڕەشەی توند لە لوبنان و حزبوڵا دەکات
پێشت ئیسرائیل هەڕەشەی توند لە لوبنان و حزبوڵا دەکات
هاتووچۆ بڕیارێکی دەربارەی دەرگای مینی پاس دەرکرد
دواتر هاتووچۆ بڕیارێکی دەربارەی دەرگای مینی پاس دەرکرد
ەیوەندیدار